هەزاران کوردی خەڵکی سووریا بە پاڵپشتی لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، داوای پێکهێنانی سیستەمی لامەرکەزی لە ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەو کۆبوونەوە لە دۆخێکدا بەڕێوە چوو کە دانوستانی نێوان دیمەشق و کوردەکان بۆ تێکەڵ بوونی ناوەندە سڤیل و سەربازییەکانی کورد لە سیستە،ی حکومەتی ناوەندی بەە گوێرەی ڕێککەوتنی مانگی مارس، بەهۆی کێشەی قووڵەوە ڕاگیراوە.
ناڕازیان بە هەڵکردنی ئاڵای ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دروشمیان لە پاڵپشتی لە سیستەمی لامەرکەزی وتەوە. لەسەر یەکێک لە تابلۆکان نووسرابوو: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ورە و ویستی خەڵکە.
ئاڵدار خەلیل لە بەرپرسانی باڵای کورد لە لێدوانێکدا وتی: کاتێک باس لە سیستەمی لامەرکەزی دەکەین، باسی تەواوی سووریا دەکەین نەک هەر بۆ ناوچەی خۆمان. ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەبێت، سووریا هەرگیز نابێتە وڵاتێکی دیمۆکراتیک و قەیرانەکان کۆتایی نایێت.
لە مانگی مارسەوە تا ئێستا چەندین خول دانوستان لە نێوان دیمەشق و کورد بەڕێوە چووە، بەڵام ئاڵۆزییەکان ڕێگریان کردووە لە پێشکەوتنی. بەرپرسانی کورد ڕاگەیێندراوی کاتی دەستوور کە لەلایەن بەرپرسانی ئیسلامیی نوێیەوە پێک هاتووە، بەهۆی پشتی گوێ خستنی جۆراوجۆری ئێتنیکی و ئایینی لە سووریا، خستووەتە بەر ڕەخنەوە.
کوردەکان لە ئەو وڵاتە نیسبەت بە پێکدادانەکان لە سوەیدا و کوشتوبڕی عەلەوییەکان کاردانەوەیان هەبووە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەو وڵاتەشیان نادیمۆکراتیک وەسف کردووە.
ئەحمەد شەرع ڕایگەیاندووە کە دانوستان لەگەڵ هەسەدە خەریک بوو باش دەچووە پێشەوە کە لەمپەر لەسەر ڕێگای دروست بووە. هەروەها جەختی کرد کە هەوڵی پێویستمان بۆ ڕێگری لە شەڕ ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، هەزاران کوردی سووریا لە شاری قامیشلۆ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی بەربڵاو داوای سیستەمی لامەرکەزی لە سووریا دەکەن.
Your Comment